سەردێر

ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ و ئەمرۆ هەینیش، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكات.

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دابەشكردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی ڕاگەیاند، بڕیاریشە ئەمڕۆ هەینی مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش بكات، بەمەش كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دێت.

لە یەك شەممەی ڕابردووەوە، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كودستان دەستیكرد بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوە حكومییەكان، دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەش بەپێی سەرچاوە فەرمییەكان، لەڕێی ئەو داهاتی بەدەستهاتووی ناوخۆیە و بەغدا هیچ بڕە پارەیەكی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەناردووە.