سەردێر

مووچە مانگانە دابەشدەكرێـت

خەڵك-

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە رایگەیاند، هەموو 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشدەكرێت بەپێی داهاتی بەردەست

.
ئەم لێدوانەی وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە میانەی دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەك بوو لە شاری سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا.

وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە بارەی پرۆسەی خوێندنەوە رایگەیاند پرۆسەی خوێندن بەهۆی مووچەوە رانەگیراوە، بەڵكو بەهۆی كۆرۆناوە راگیراوە.

 

بەپێی زانیارییەكان حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە بەپێی داهاتی بەردەستی خۆی مووچەی مانگانە دابەش بكات و وەزارەتی داراییش سەرپش كراوە لە رێژەی لێبڕین.

 

ئەمە لە حاڵێكدایە شەوی رابردوو شاندی باڵای هەرێمی كوردستان لە بەغدا گەڕانەوە بەبێ گەیشتن هیچ ئەنجامێك بۆ رێككەوتن.

 

ئێستا پرۆژەیاسای بودجەی عێراق لە پەرلەمانی عێراقە و چاوەڕێناكرێت ئەو بڕگە و مادانەی حكومەتی هەرێم و عێراق لەسەریان رێككەوتوون تێپەڕببن.