سەردێر

مووچەی 9 وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەكرێت

خەڵك-
سبەینێ‌ مووچەی 9 وەزارەت و سەرۆكایەتییەكانی هەرێم و خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت و ڕۆژی هەینی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 1 لە هەرێم دێت، كە بە لێبڕینی 21% بۆ فەرمانبەران و 50% بۆ پلەباڵاكان دەبێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویكردۆتەوە و وێنەی دراوە بە (خەڵك)، سبەینێ‌ پێنج شەممە مووچەی وەزارەتەكانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، گواستنەوە و گەیاندن، كارەبا، كشتوكاڵ و ئاودێری، وەرزش و لاوان، ئاوەدانكردنەوە و نیشەجێكردن) دابەشدەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، مووچەی هەر سێ‌ سەرۆكایەتی پەڕلەمان و هەرێم و حكومەت و خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ڕۆژی هەینی مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت و بەوەش كۆتایی بە لێبڕینی مووچەی مانگی یەك دێت.

بەبڕیاری حكومەتی هەرێم، ڕاستەوخۆ مووچەی مانگی یەك دابەشكرا بەلێبڕینەوە و بەوەش مووچەی 7 مانگی (4 و 5 و 6 و 7 و 8 و 11 و 12)ی سالچی ڕابردوو دابەش نەكرا و چارەنووسی تا ئێستتا نادیارە.