سەردێر

پەرلەمانتارێكی پارتی: ڕادەستكردنی نەوت و داهات بە بەغدا نادەستورییە

خەڵك-
پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕادەستكردنی نەوت و داهاتەكانی هەرێمی كوردستان بە بەغدا، نادەستورییە و حكومەتی فیدراڵ مافی ئەوەی نییە بە هەرێم بڵێت كە دەبێت هەموو داهاتەكانت ڕادەست بكەیت.

بەشار كیكی، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”بابەتی ڕادەستكردنی نەوت و داهاتی خاڵە سنورییەكان لەئێستادا لەژێر گفتووگۆدایە، بەڵام بابەتێكی نادەستورییە و لە دەستوردا نەهاتووە كە بەغدا داوای هەموو داهاتەكانی هەرێم بكات”.

بە وتەی بەشار كیكی:”دروستە هەرێم ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ بكات و لەسەدا 50ی داهاتی خاڵە سنورییەكان بداتە بەغدا، لەو بارەیەشەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیی خۆی بۆ ڕێكەوتن دەربڕیوە”.