سەردێر

وێنەی دراوی ٢٠$ ئەمریکا دەگۆردرێت

وێنەی ژنە ڕەش پێستێکی دەخرێتە سەر

خەڵک –

ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن لە هەوڵدایە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە دراوی ٢٠ دۆلاری و دەیانەوێت لەجێی وێنەی ئەندرو جاکسۆن وێنەی هاریت توبمان، چالاکوانی دژە کۆیلەیی ئەفریقی – ئەمریکی ، دابنێن.

مشتومڕی زۆر هەیە کە ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کاردەکەن بۆ لابردنی وێنەی ئەندرو جاکسۆن و ئەم جارە وێنەی چالاکوانی ئەفریقی – ئەمریکی و دژە کۆیلەیی هاریت توبمان – ی لەجێ دادەنێن، وەک هەوڵێکی هەتایی بۆ سڕینەوەی میژووی کۆیلایەتی و نەهامەتییەکانی لە وڵاتدا .

پێشتر لە ساڵی 1928، لەسەردەمی سەرۆک کالڤن کۆلیج، دروای ٢٠ دۆلاری هەمووارکراو وێنەی سەرۆکی پێشوو گرۆڤەر کلیڤلاند لابرا و لەجێی حەوتەم سەرۆک لەمێژووی ئەو وڵاتەو دامەزرێنەری پارتی دیموکرات(ئەندرو جاکسۆن)، دانرا کە ناوەکەی پەیوەست بوو بەکۆیلایەتی و ژمارەیەک لەڕووداوە مشتومڕ لەسەرەکان.

هاریت توبمان لە ساڵی 1820 لە کێڵگەیەک لە ناوچەی دۆرچێستەر لە ویلایەتی ماریلاند، لە بنەماڵەیەکی 11 کەسی لە دایک بووە، کە هەر لە تەمەنی منداڵییەوە هەشت برای ناچار بوون کار لەکێڵگەکان دا بکەن.

هاریت لە تەمەنی پێنج ساڵیدا کارکری پێکراوەو، ئەرکی گرنگیدان بە منداڵی ساوای پێ سپێردراوە و چەندین جار بە هۆکاریی بێ بەها ئازار دراوە، لەتەمەنی 12 ساڵیدا بەهۆی پیاکێشانی ئامێرێکی قورسی دوو کیلۆگرامی بە سەریدا بەکاریگەری لاوەکی وەک سەرئێشە گیرۆدە بوو تا کۆتایی ژیانی.

هاریت بەدرێژایی تەمەنی لەهەوڵی رزگارکردنی رەشپێشتەکاندا بووە لەکۆیلەیی و بەردەوام دەنگی دیاری نارەزایی بووە لەو بارەیەوە، هاوکات لەسەروەختی جەنگی ناوخۆیی ئەمریکاشدا کە کاری پەرستاری کردووە ژیانی هەزارانی لە مردن رزگار کردووە.

هاوکات هاریت لە دوای جەنگ، پشتگیری چەندین پڕۆژەی خێرخوازی کردووە و بەردەوام بوو بۆ پشتگیریکردن لە پێدانی مافی دەنگدان بە ژنانی ئەمریکی .

توبمان ئازارێکی زۆر سەختی سەری چەشت بەهۆی ئەو برینەی کە لە منداڵیدا تووشی بوو بوو، تا دواجار لە ١٠ ی ئازاری ١٩١٣ دا لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا بەو ئازارە و هەوکردنی سییەکانی گیانی لە دەست دا.

 

وێنەیەکی خەیاڵی دراوی ٢٠ دۆلاری بە وێنەیەکی هاریت توبمان

 

سەرچاوە – سکای نیوز