سەردێر

دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بێ‌ لێبڕین دەستی پێكرد

خەڵك-
دوابەدوای بڕیاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ گواستنەوەی هاوكاری دارایی مانگانە لە هەژماری وەزارەتی داراییەوە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان بەبێ‌ لێبڕین دابەشكرا.

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەكان بە (خەڵك) ڕاگەیاند، ئەو هاوكارییە داراییەی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە تەرخانی كردبوو مانگانە لەسەر حسابی وەزارەتی داراییەوە خرایە سەر حسابی وەزارەتی پێشمەرگە و بۆ مووچەی پێشمەرگە تەرخانكرا.

ڕاشیگەیاند، لێبڕین لەسەر مووچەی پێشمەرگە لابرا و ئەمڕۆ ناو دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان مووچەیان بەبێ‌ لێبڕین پێدرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕەنگە ئەمڕۆ هەندێك شوێن فریای وەرگرتنی مووچە نەكەوتبێت، ئەوە بەمانای ئەوە نییە مووچەیان پێ‌ نەدراوە، بەڵكو سبەینێ‌ ئەو شوێنانەی ماون مووچە وەردەگرن.