سەردێر

گۆڕانكاری لە بودجەی عیراق كرا

خەڵك-

لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە گۆڕانكاری لە بودجەدا كراوە و نرخی خەمڵێنراوی نەوت بەرزكراوەتەوە.

لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە گۆڕانكاری لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی فیدڕاڵی كراوە و تێیدا خەرجییەكان كەمكراوەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە نرخی خەمڵێنراوی نەوت بەرزكراوتەوە و لە 42 دۆلارەوە كراوە بە 45 دۆلار و ئەوەش داهاتێكی زیاتر بۆ بودجە دەستەبەردەكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەپێی نرخی زیادكراوی نەوت، حكومەت زیاتر لە 5 ترلیۆن دینار دەبێت و بەهۆیەوە كورتهێنانی بودجە كەمدەبێتەوە.

بۆ بەدواداچوونی پرسی بودجە و پشكی هەرێم تێیدا، (خەڵك) چەند جاریچك پەیوەندی كرد بە ئەنامە كوردەكانی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق (هۆشیار عەبدوڵا و جەمال كۆچەر و شیروان میرزا) بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەدایەوە.