پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی عیراقیون ڕایدەگەیەنێت، سودەكانی پرۆژە یاسای بیمەی كۆمەڵایەتی كە لەئێستادا لە پەرلەمان گفتووگۆی لەسەر دەكرێت، ئەوەیە كە مووچەی خانەنشینی بۆ هەموو عیراقییەك دابین دەكات، ئیتر هەر كار و پیشەیەكی هەبێت.
حەسەن خەڵاتی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی عیراقیون، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”پەسەندكردنی یاسای بیمەی كۆمەڵایەتی، مانای دانانی بنەمایەكە بۆ دابینكردنی مووچەی خانەنشینی بۆ هەموو هاووڵاتیان، و دەبێتە فەراهەمكردنی هەلی گەورەی كاركردن”.
بە وتەی خەڵاتی”یاساكە هەموو ئەوانەش دەگرێتەوە كە لە كەرتی تایبەت كاردەكەن، بە خاوەن پیشە بچوكەكانیش لە حالًەتی ڕازیبونیان بە بەشداریی لە سندوقی خانەنشینی و بیمەی كۆمەڵایەتی”.
ئەو پەرلەمانتارەی عیراقیون دەڵێت”هەر كەسێك بەشداریی لە یاساكەدا بكات، مووچەی خانەنشینی بۆخۆی فەراهەم دەكات، تەنانەت گەر شۆفێری تاكسیش بێت”.
خەڵك- بەشی هەواڵ