سەردێر

پڕۆژەیەك بۆ كارەبا رادەگەیەنرێت

 

دوو پەرلەمانتاری یەكێتی، بۆ زیادكردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا و كەمكردنەوەی خەرجی تێچووی بەرهەم، پڕۆژەیەك بۆ چارەسەری كارەبا دەدەنە پەرلەمان و حكومەت و بەجێبەجێكردنی ئاستی بەرهەمی كارەبا لە ٣٥٠٠ مێگاوات كارەبا دەگاتە نزیكەی ٧٠٠٠ هەزار مێگاوات، بەمەش وێڕای چاسەرەكردنی كێشەی كارەبا ئەو پارەیەی لەكڕینی كارەبا لەدەرەوە بەكاردێت لەبەرهەمهێنانی ناوخۆیدا خەرج دەكرێت.

كاروان گەزنەیی، پەرلەمانتاری یەكێتی لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هاوشێوەی كێشەكانی تر، ساڵانە كارەبا كێشەیەكی بەردەوامە و دووبارە دەبێتەوە، زیاتر لەساڵێكە پڕۆژەیەكیان ئامادەكردووە بۆ زیادكردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا و كەمكردنەوەی خەرجی تێچووی بەرهەم كە دراوەتە پەڕلەمان و حكومەت و بەجێبەجێكردنی ئاستی بەرهەمی كارەبا لە ٣٥٠٠ مێگاوات كارەبا دەگاتە نزیكەی ٧٠٠٠ مێگاوات، بەمەش وێڕای چاسەرەكردنی كێشەی كارەبا ئەو پارەیەی لەكڕینی كارەبا لەدەرەوە بەكاردێت لەبەرهەمهێنانی ناوخۆیدا خەرج دەكرێت، لەكاتێكدا ئێستا وەزارەتی كارەبا بڕی 3500 كارەبا بەرهەمدەهێنێت لەكاتێكدا خواست لەسەر كارەبا لەنێوان 6 بۆ 7 هەزار مێگاواتە بەتایبەت لەزستان.

دەشڵێت، بەپێی ئەو پلانەی حكومەت دایناوە بۆ سێ ساڵ ساڵانە بەبڕی 120 ملیار دۆلار كارەبا لەتوركیا دەكڕێت كە بۆ هەر مێگاواتێك 7 سەنت لەسەر حكومەتی هەرێم دەكەوێت و لەسێ ساڵدا دەكاتە 360 ملیۆن دۆلار.

باسی لەوەشكرد، سەرچاوەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم بریتین لە غازی سروشتی بە ڕێژەی 82% و نەوتی ڕەش بە ڕێژەی 6:5% و گازوایل بەڕێژەی 7% و هایدرۆپاوەر بەڕێژەی لە 5% بەرهەمدەهێنرێت كە ئەم ڕێژەیە بەشی پێدوایستی و خواستی هاوڵاتیان ناكات، بەڵام گەر بۆڕی غاز لەكۆڕمۆرەوە ڕابكێشرێت تەواوی وێستگە كارەباییەكانی هەرێم بكەونە كار، پڕۆژەكەش پێویستی بەساڵێك و شەش مانگ هەیە.

لای خۆشیەوە شنۆ ئەشقی پەڕلەمانتاری یەكێتی وتی، پڕۆژەكەیان لەڕێگەی وزە نوێ بووەكان كارەبا بەرەهەم دێنن كە ئەویش سێ جۆری بنەڕەتیان هەیە كە بریتین لە تۆڕباینی باو وزەی خۆر و تۆڕباینی گۆیی كە لە وێستگەكانی كارۆ ئاوی دادەنرێت، لەگەڵ ئەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا زۆر زیاتر دەكرێت و ڕێژەی لە 50% داهات بۆ حكومەت دەگەڕێنێتەوە.

خەڵك-ئارام سەردار