سەردێر

عیراق بەرهەمهێنانی غاز زیاد دەكات

وەزارەتی نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، پلانیان داناوە، بۆ ئەوەی 900 ملیۆن پێی سێجا غاز لە ڕۆژێكدا، لە كێڵگەكانی غاز لە پارێزگاكانی بەسڕە، میسان و زیقار بەرھەمبھێندرێت.

حامد یونس بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكرد، وەزارەتەكەیان، پلانێكی نوێی بۆ زیادكردنی بەرھەمھێنانی غاز لە كێڵگەكانی نەوت و غازی پارێزگاكانی بەسڕە، میسان و زیقار داناوە و وتی: “بەپێی پلانەكە، 400 ملیۆن پێی سێجا غاز لە ڕۆژێكدا لە كێڵگەی ئەرتاوی لە بەسڕە و 500 ملیۆن پێی سیجا غاز لە ڕۆژێكدا لە كێڵگەكانی غاز لە پارێزگاكانی میسان و زیقار، بەرھەم دەھێندرێت”.

حامد یونس ئاماژەی بەوەشدا: “ھەوڵدەدەین ئەو بڕە غازەی كە بۆ وەگەڕخستنی وێستگەكانی كارەبای وڵاتەكەمان پێویستە، لە ئێران ھاوردە بكەین”.

جێی ئاماژەیە، عیراق وەك سەرچاوەیەكی سەرەكیی بۆ وەگەڕخستنی وێستگەكانی كارەبا پشت بە ھاوردەكردنی غازی ئێران دەبەستێت، لەماوەی ڕابردووشدا ئێران ھەناردەكردنی غازی بۆ عیراق بەڕێژەی 40% كەمكردووەتەوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا عیراق قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەری بە ئێران نەداوەتەوە كە پێنج ملیار دۆلارە.

خەڵك – بەشی هەواڵ



هەلبژاردە

گرنگترینەکان