سەردێر

لە پارێزگای سلێمانی پارەی جوتیاران خەرج دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای گەیشتنی پارەی گەنمی جوتیاران لە عیراقەوە، لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی بەسەر جوتیاراندا دەكرێت.

سایلۆی سەیدسادق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی یەك شەممە ٢٤/٠١/٢٠٢١ دەست دەكەین بەدابەشكردنی چەكی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لەژمارە كارتی ٥٢٨ تا ژمارە كارتی ٧٤٥ دابەشدەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا بەشێكی پارەی گەنمی جوتیاران لەلای حكومەتی عیراق ماوە و سەرەڕای هەوڵەكانی بەرپرسانی هەرێم و بەرپرسانی كورد لە بەغدا و ڕەزامەندی سەرۆك وەزیران، بەڵام هێشتا خەرج نەكراوە.

لە ماوەی ڕابردوودا عەبدولستار مەجید، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەڕلەمانی كوردستان و شاندێكی یاوەری چووونە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرۆك كۆمار كۆبوونەوە و ڕایگەیاند، كە ڕێككەوتن كراوە پارەی گەنمی جوتیاران بە سێ‌ قیست ڕەوانەی هەرێم بكرێت.