خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی ئابووری عیراق و گفتوگۆكانی لیژنەی دارایی لەسەر بەهای دۆلار لە پڕۆژە یاسای بودجەدا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار ناجێگیرە و ئەمڕۆ كەمێك بەهاكەی دابەزی و لە هەمان كاتدا بەهۆی بڕیارەكانی سەرۆكی نوێی ئەمریكا و ئەگری دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لەگەڵ ئێران بەهای تمەن ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە.
یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 23-1-2021، نرخی دۆلار بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 145 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە كراوە و بە بەراورد بە دوێنێ، كە بە 145 هەزار و 850 دینار بوو كەمێك شكاوە.
وتیشی”نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 2 ملیۆن و 150 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە كراوە، لەكاتێكدا دوێنێ بە 2 ملیۆن و 225 هەزار تمەن بووە”.
ئاشكراشی كرد، كە بەهای 100 دۆلار بە 720 لیرەی توركیە.
بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی بەهای دینار لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە.