سەردێر

دوا وادە بۆ هاوردەكردنی مریشكی بەستوو ئاشكراكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق هاوردەكردنی مریشكی بەستوو قەدەغە دەكات‌ و 40 ڕۆژ مۆڵەتیش دەدات بە بازرگانان تا ئەو مریشكەی كڕیویانە هاوردەی بكەن.

حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ڕایگەیاند:”لەڕۆژی 20/1/2021ەوە بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی گۆشتی مریشك لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكان كەوتووەتە بواری جێبەجێ كردنەوە، بەڵام ماوەی 40 ڕۆژ دراوەتە ئەو بازرگانانەی پێشتر ڕەزامەندیان وەرگرتووە، بۆ ئەوەی ئەو بەشەی ماوە هاوردەی بكەن”.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق وتیشی:”داوامان لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكان كردووە لە ڕۆژی 1/3/2021ەوە بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی مریشكی بەستوو جێبەجێ بكەن، كە بەمەست لێی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆییە”.