سەردێر

بەهای ئاڵتون دابەزی

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی ناسەقامیگری بازاڕی جیهانی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڕیارەكانی جۆ بایدن، سەرۆكی نوێی ئەمریكا نرخی ئاڵتون لە بازاڕی جیهانی ڕووی لە دابەزین كرد.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازورا لە هەولێر ڕایگەیاند، دوێنێ‌ بەهای یەك ئۆنسە زێڕ گەیشتە 1870 دۆلار، بەڵام ئەمڕۆ دابەزی بۆ 1854 دۆلار.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر ئۆنسەی زێڕ بچێتە سەروو 1877 دۆلار و جێگير بێت ئیتر ئەگەری دابەزین نامینێت و بەڵکو بۆ 1900 دۆلار دەڕوات، بەڵام لە حاڵەتی گەڕانەوەی بۆ خوار 1857 دۆلار ئەگەری دابەزین هەر دەمینێت و کراوەیە.

وتیشی، “یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 دابەزیوە بۆ 379 هەزار و عەیاری 18 بووە بە 325 هەزار دینار، وتە هەر مسقاڵێك نزیكەی 6 هەزار دینار دابەزیوە”.