خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری تەندروستی شارۆچكەی چەمچەماڵ نرخی عیادەكەی بەڕێژەی ٥٠٪ كەم كردەوە.
دكتۆر فەرهاد محەمەد، پسپۆری نەخۆشییەكانی پێست و بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بڕیاریدا لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی كەم دەرامەتی سنورەكە و خراپی بارودۆخی دارایی هاووڵاتیان نرخی هەموو خزمەتگوزارییەكان لە نۆرینگە تایبەتییەكەی بۆ نیوە كەم بكاتەوە.
ئەو پزیشكە بڕیاریداوە لە ڕۆژی شەممە ٢٣ /١ / ٢٠٢١ ەوە نرخی عیادەكەی و نەشتەرگەری و لەیزەر و هەموو ئەو كارانەی لە عیادەكەی دەكرێت ٥٠٪ كەم بكاتەوە و پسوڵەی بینینی نەخۆش بكاتە ٥ هەزار دینار .
قائیمقامیەتی شارۆچكەی چەمچەماڵ لە پەیامێكدا دەستخۆشی لە دكتۆر فەرهاد دەكات و داواش لەسەرجەم پزیشك و دەرمانخانە و تاقیگە و ناوەندە تەندروستیەكانی كەرتی تایبەت دەكات، “بەشداری ئەو هەڵمەتەبن و نرخەكانیان كەم بكەنەوە و بارودۆخی دارایی هاووڵاتیانیان لەبەرچاوبێت”.