سەردێر

“مۆڵەتی 100 پرۆژەی گەورە دراوە”

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، دەستەی وەبەرهێنان كۆمەڵێك مۆڵەتی كاری بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار و ٥٦٠ ملیۆن دۆلار دەركردووە.

مەسرور بارزانی لە تویتەر نووسی: تا ئێستاش ١٠٠ مۆڵەتی پڕۆژەی گەورە دەركراون، لەگەڵ پەسەندكردنی ٥٥٦ پڕۆژەی وەبەرهێنان.

راشیگەیاند، لەم كابینەیەدا، دەستەی وەبەرهێنان كۆمەڵێك مۆڵەتی كاری بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار و ٥٦٠ ملیۆن دۆلار دەركردووە، ئەمانەش تەنها سەرەتایەكن بۆ ئەو پرۆگرامە بەرزەخوازەی ئێمە كە مەبەست لێی گەشەپێدانی كەرتی تایبەتە.

وتیشی: لەم كابینەیەدا، دەستەی وەبەرهێنان كۆمەڵێك پڕۆژەی بە بەهای ١٢ ملیار دۆلار پەسەند كردووە بۆ بوارەكانی پیشەسازی، نیشتەجێكردن، پەروەردە، گەشتوگوزار، وەرزش، بازرگانی، تەندروستی و كشتوكاڵ.