سەردێر

ئەنفلەوەنزای باڵندە لەهەرێم نییە

خەڵك-بەشی هەواڵ

لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندە لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە پەتای ئەنفلەوەنزای باڵندە لە هیچ شوێنێكی كوردستان تۆمار نەكراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/1/2021، لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندە، كە سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە پەتای ئەنفلەوەنزای باڵندەی تێدا تۆمار نەكراوە.

لیژنەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لە هیچ ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان تووشبوون بەو پەتایە تۆمار نەكراوە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ، بە وردی چاودێریی ڕەوشی دەواجنەكان دەكەن و بڕیاری دەرچوو لە بارەی ئەو پەتایەوە جێبەجێ دەكەن.