سەردێر

نەوت 56 دۆلاری تێپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی بەرمیلێك نەوت 56 دۆلار تێدەپەڕێنێت، هۆكاریی ئەمەش پەیوەندی بە پێشبینییەكانەوە هەیە بۆ زیادبوونی داواكاریی لەسەر نەوت، وێڕای ئەو پێوەندانەی لەلایەن (ئۆپیك+)ەوە بەسەر ئاستی بەرهەمدا سەپێنراون.

دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، جانێت یلین، كاندید بۆ پۆستی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكایی، ئەندامانی كۆنگرێسی هاندابوو، هەنگاوی زیاتر هەڵبنێن بۆ كەمكردنەوەی ئەو بارگرانیانەی پەتای كۆرۆنا دروستیكردووە، شرۆڤەكارانیش دەڵێن، پاشەكشەكردنی نرخی دۆلار لە دوای ئەو لێدوانەوەوە، كاریگەریی هەبووە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بەرمیلێك نەوتی برێنت بەڕێژەی 0.8% ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە 56.32 دۆلار، بە هەمان شێوە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تكساس بەڕێژەی 1% بەرزبۆوە و گەیشتە 53.49 دۆلار.