خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی عیراق دەستی بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران كرد و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق-یش ئاشكرای دەكات، مانگانە لە كۆتاییەكاندا دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
بهگوێرهی نوسراوێكی وهزارهتی دارایی عێراق، كه واژۆی بهڕێوهبهری فهرمانگهی ژمێریاریی لهسهره، بڕیاردراوه بهدابهشكردنی موچهی مانگی كانوونی دووهمی فهرمانبهران لهدوای ڕۆژی 20ی ئهم مانگه.
ئەمڕۆ چوار شەممە، جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، لە لیدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “بەرپرسانی وەزارەتی دارایی لە دوایین كۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان، جەختییان لەسەر بوونی پارەی پێویست كردەوە بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی كانوونی دووەم”.
بە وتەی جەمال كۆچەر”وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی یەك لە كۆتایی مانگدا خەرج دەكات”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، ڕەتیكردەوە، خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان پەیوەندی هەبێت بە دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجەی گشتی لەلایەن پەرلەمانەوە.
بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە (خەڵك) پەیوەندی كرد بە جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، بەڵام پەیوەندییەكە بێ وەڵام بوو.