سەردێر

دۆلار بەهاكەی گەیشتە بەرزترین ئاست

دۆلار لە سلێمانی بەهاكەی گەیشتە بەرزترین ئاست

خەڵك- بەشی هەواڵ
نزیك كاتی داخستنی بازار بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عیراق بەرزبوەوە و 100 دۆلار بە 145 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكرا ، سەرچاوەیەكیش لە بازاری دۆلارەكە بۆ خەڵك دەڵێ،” ئێستا 100 دۆلار 146 هەزار دینار دەكات”.

سەرچاوەیەك لە بازاری دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، تا كاتژمێر 4.23 خولەك مامەڵەی دۆلار بەجۆرێك بووە، كە 100 دۆلار بە 145 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

وتیشی ،” 100 دۆلاریش بە 2 ملیۆن و150 هەزار تمەن بەدەستی مامەڵەی پێوە كرا و بازار داخرا بۆ سبەی سێ شەممە”.

هاوكات لە ئێستادا 100 دۆلار ئەمریكی 146 هەزار دینار دەكات لە ئاڵوگۆڕی دراو لە بازارەكانی سلێمانی و بەهاكەی گەیشتە ئەو بڕەی لە لایەن بانگی ناوەندیەوە دیاریكرا .