سەردێر

گفتوگۆ لەسەر بودجەی 2021 بەردەوامە

خەڵك-بەشی هەواڵ

كۆبوونەوەكانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بەردەوامەو پێنج لیژنە پێكهێنراوە بۆچاودێری كردنی پڕۆژە یاساكە.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كۆبوونەوەكانی لیژنەی دارایی سەبارەت بە پرۆژە یاسای بودجە بەردەوامەو گفتوگۆمان لەسەر مادەكانی پڕۆژە یاسای بودجە كردووە، بەڵام گفتوگۆكان سەرەتایین.

وتیشی: پێنج لیژنەی لاوەكی پێكهاتوون و ئەم لیژنانە لەگەڵ وەزارەت و دەستەكان كۆدەبنەوە و جارێكی دیكە بە مادەكاندا دەچینەوەو ئەوەی پێویستی بە گۆڕانكاری بێت، دەیكەین و ئامادەی دەكەین بۆ دەنگدان .

حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان رێككەوتنیان كردووە لەسەر پرۆژە بودجەی ئەمساڵ تایبەت بە پشكی هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەندامانی شیعەی پەرلەمانی عێراق هەڕەشەیان كردووە رێگانادەن پرۆژەكە لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان تێپەڕ ببێت.