خەڵك- بەشی هەواڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو لە بازاڕەكانی هەرێم ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و بەهای 100 دۆلار گەیشتە نزیكەی 145 هەزار دینار.
خاوەنی نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و هۆكارەكەشی بۆ كەمی بڕی دۆلار لە بازاڕدا دەگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهای 100 دۆلار بۆ 144 هەزار و 900 دینار لە سلێمانی بەرزبۆتەوە و لە هەولێر بە 144 هەزار و 750 دینارە.
بەهۆی بڕیاری بانكی ناوەندی و وەزارەتی دارایی عیراقەوە، كە لە بودجەی ئەمساڵدا بەهای 100 دۆلار بە 145 هەزار دینار دیاری كراوە، بەردەوام بەهای ئەو دراوە بیانییە بەرامبەر بە دینار لە ناسەقامیگریدایە.