سەردێر

بەهای ئاڵتون بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی هەواڵەكانی تایبەت بە دۆزینەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا و كەمبوونەوەی ئامارەكانی تووشبوون بەو پەتایە، نرخی ئاڵتون لە بۆرسەی جیهانی ڕووی لە دابەزین كرد.

دانا وەرتی، لە زێڕنگەری ئازورا لە هەولێر ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ نرخی ئۆنسێك زێڕ بۆ 1828 دۆلار دابەزیوە و بەوهۆیەوە نرخی یەك لیرە دابەزیوە بۆ 389 دۆلار”، لەكاتێكدا لە هەفتەی ڕابردوو تا 410 دۆلار بەرزبووەوە.

ڕاشیگەیاند، نرخی زێڕی عەیار 21 بۆ 369 هەزار و عەیار 18 بۆ 304 هەزار دینار دابەزیوە.

ئاشكراشی كرد، بەهۆی چەند هۆكارێك، كە پەیوەست بوو بە ڕووداوەكانی كۆنگرێس و دووبارە سەرهەڵدانەوەی كۆرۆنا لە چین ئۆنسەی زێڕ بەرگری باشی كرد لە 1850 دۆلاردا، بەڵام هێشتا ئەگەرەكانی دابەزینی بۆ 1770 دۆلار كراوەیە.