سەردێر

كۆبوونەوەی پەڕلەمان دەربارەی بودجە دەستپێدەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەڕلەمانی عیراق بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر بڕگە و ماددەكانی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 دەستپێددەكاتەوە.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژننەی دارایی پەڕلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر بڕگە و ماددەكانی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ی گشتی عیراق.

ڕاشیگەیاند، كە تا ئێستا كۆبوونەوەكانی لیژنەی دارایی لەسەر بودجە بەردەوامە و نزیكەی 40 ماددەی پڕۆژە یاساكە لە كۆی 57 ماددە گفتوگۆی لەسەر كراوە و داڕێژراوەتەوە.

ئاشكراشی كرد، چەند لیژنەیەكی لاوەكی دروستكراون بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پشكی بودجەی وەزارەت و دەستەكان، تاوەكو بتوانرێت خەرجی زیادە كەمبكرێتەوە.