سەردێر

دارایی عیراق لەسەر پارەی مووچەی فەرمانبەران ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی عیراق لەسەر زیادبوونی خەرجییەكانی ناو پڕۆژە یاسای بودجەی عیراق و پارەی مووچەی فەرمانبەران ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و جەختیش لەدابینكردنی مووچە لە ساڵی نوێدا دەكاتەوە.

وەزارەتی دارایی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، داڕشتنی بودجە پشتی بەستووە بە بنەمای گشتی، كە ڕەنگدانەوەی پێویستیە هەنووكەییەكانی ئەم قۆناغەیە.

ڕاشیگەیاندووە، پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 زیادبووونی تەرخانكراوی دارایی بە بڕی 62.5 ترلیۆن دینار لەخۆگرتووە جگە لە قەرزی بیانی و ناوخۆیی ئەوەش بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كارمان كردووە بۆ دابینكردنی نەختینەی پێویست بۆ بودجەی ساڵی 2021 تاوەكو مووچە و پڕۆژەكان گرنتنی بكرێن.

ئاشكراشی كردووە، ئەو زیادەیەی لە دەرماڵە هەیە لە بودجەی ساڵی نوێ‌ زیاتر پەیوەستە بە خەرجییەكانی مووچە و پشكی خانەنشینی.