سەردێر

زێڕەنگەرێك پێشبینی بۆ نرخی زێڕ بڵاودەكاتەوە

نرخی زێڕ دادەبەزێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی ناسەقامگیری بازاڕی جیهانی لە ئەنجامی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەروەها تێكچوونی بازاڕی عیراقی بەهۆی بڕیاری بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنی بەهای دینار، بەهای ئاڵتون و دۆلار بەردەوام لە ناسەقامگیریدان و زێڕەنگەر و شارەزایەكی بواری زێڕ دەڵێت: “تا ڕۆژی هەینی زێڕ دادەبەزێت و دواتر ئەگەری بەرزبوونەوەی هەیە”.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بۆ ئاڵوگۆڕی دراو بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 12-1-2021، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 143 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

لای خۆشیەوە، دانا وەرتی، لە زێڕینگری ئـــازورا لە شاری هەولێر ڕایگەیاند، ئێستا ئۆنسێك زسَڕ بە 1860 دۆلارە و تا ڕۆژی هەینی پێشبینی دەكەن ئۆنسەی زێڕ دابەزێت بۆ 1770 دۆلار، ئەگەر دۆلار لە 143.500 زیاتر سەرنەكەوێت.

وتیشی، “بەو پێیە نرخی عەیار ٢١ دەبێتە ٣٥٨ هەزار و عەیار ١٨ دەبێتە ٣٠٦ هەزار و ئەو كاتەش زۆر باشە بۆ زێڕ كڕین، چونكە بەشێوەی كاتی دەبێت و ئەگەری هەیە زوو بەرزبێتەوە”.

ئاشكراشی كرد، كۆتا جار ئۆنسێك زێڕ گەیشتە 1764 دۆلار لە كۆتایی مانگی ١١ی ٢٠٢٠ بوو، لەوكاتەوە ئۆنسە ڕووەو بەرزی بووە تا گەیشتە 1959 دۆلار.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ نرخی ئۆنسێك زێڕ بە 1860 دۆلارە و نرخی یەك لیرە 395 دۆلارە و نرخی زێڕی عەیار 21 بە 376 هەزار دینارە و عەیارە 18 بە 321 هەزار دینارە.