وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كاتی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە بە 5 ڕۆژ مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكرێت.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی پارتی، د.جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگهیاندووە، “سبەینێ لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە و به پێنج ڕۆژ مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت”.
پێشتریش هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی كوردستان بۆ میدیاكانی پارتی ڕایگەیاندبوو، لە كۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی دابەشكردنی مووچە دەدرێت، بڕیارە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان دابەش بكرێت.
جەختیشی كردۆتەوە، “بەپێی زانیارییەكانی من حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی عێراق ڕێكبكەوێت یان نا، مانگانە مووچە بەپێی داھاتی بەردەست دابەش دەكات”.