سەردێر

نرخی دۆلار دابەزی

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزیوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ دوو شەممە 11-1-2021، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 143 هەزار 100 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

دوێنێ نرخی 100 دۆلار نزیكی 144 هەزار بووەوە، بەڵام بەهۆی لێدوانی بەرپرسانی عێراق و بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی بەهای دینار لە هەرێمی كوردستان و عێراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە.