لە ڕۆژێكدا نزیكەی 11 هەزار گەشتیاری عەرەب هاتونەتە هەولێر

سەردێر

خەڵك- بەشی هەواڵ

پارێزگای هەولێر ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا نزیكەی 11 هەزار گەشتیار لە ناوچەكانی عیراقەوە سەردانی هەولێریان كردووە.

پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی ئەو ئامارەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر بەدەستمان گەیشتووە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 10 هەزار و 700 گەشتیار لەباشور و ناوەڕاستی عێراق هاتوونەتە هەولێر.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو گەشتیارانە لەڕێگای بازگەكانەوە بەپاسی گەشتییاری و ئۆتۆمبێلی تایبەت سەردانی شاری هەولێری پایتەخت-یان كردووە.

ئەمساڵ بەهۆی كەرەنتینە و قەدەغەی هاتووچۆوە، كە بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا پەیڕەوكرا هاتنی گەشتیاران بۆ شارەكانی هەرێم بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە و ئەوەش بۆتە هۆی دابەزینی بەرچاوی داهاتی شوێنە گەشتیارییەكان.