سەردێر

دابەشكردنی مووچەی مانگی 1 لە عیراق دەستی پێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2021 لە عیراق دەستی پێكرد و ئەمڕۆ و سبەینێ‌ مووچەی خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەشدەكرێت.

هەریەكە لە بانكی ڕافیدەین و ڕەشید لە دوو ڕاگەیەنراوی جیاوازدا ئاماژەیان بە دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی 2021ی خانەنشینان كردووە.

ڕاشیانگەیاندووە، خانەنشینان دەتوانن سەردانی لقی بانكەكانیان بكەن لە هەر شوێنێك بن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ و سبەینێ‌ مووچەی سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی كۆمەلایەتی دابەش دەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەفتەی ڕابردوو مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وتارێكدا جەختی كردەوە، دەستیان بە چاكسازی كردووە و پاكێجی سپی-یان پێشكەش بە پەڕلەمان كردووە و مووچەی فەرمانبەرانیش گرنتی كراوە و هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە.