سەردێر

“وەزارەتی دارایی سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی حكومەت داوای لە وەزارەتی دارایی كردووە بودجەی ئەمساڵ ڕەوانەی پەڕلەمان بكات.

هێڤیدار ئەحمەد ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند،
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی ئامادەكردنی بودجەیە.

وتیشی”لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی داوای لە وەزارەتی دارایی كردووە بودجەی ساڵی 2021 ئامادە بكات و ڕەوانەی پەڕلەمانی كوردستانی بكات”.

بەپێی زانیارییەكان، تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ وادەیەكی بۆ پەسەندكردن و ناردنی بودجە بۆ پەڕلەمانی كوردستان دیاری نەكردووە.