سەردێر

دارایی عیراق كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی 2021ی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق جەخت لە دابینن كردنی مووچەی فەرمانبەران دەكاتەوە و وەزارەتی داراییش بە خانەنشینان دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ دەكات.

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەكان، وەزارەتی دارایی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، كە ڕۆژی سێ شەممە 5-1-2021 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١ی ئەمساڵی خانەنشینان دەکرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ‌ شەممە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، توانیومانە بەردەوامبین لەسەر دابین كردنی مووچەی فەرمانبەران و ڕێگە نادەین عیراق دابڕمێت و مایەپووچ ببێت.

هەرچەندە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دابوو مووچە لەگەڵ عیراق دابەش بكات و بەو هۆیەوە 5 مووچەی ساڵی ڕابردووی پاشەكەوت كرد، بەڵام تا ئێستا كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی ساڵی ڕابردوو نادیارە.