خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی پشووەكانی سەری ساڵی زاینییەوە هەفتەی ڕابردوو لەناو شاری سلێمانی نەوتی سپی دابەش نەكرا و بڕیارە ڕۆژانی دوو شەممە و سێ شەممەی ئەم هەفتەیە لە چەند گەڕەك و ناوچەیەك دابەشكردنی نەوتی سپی دەستپێبكاتەوە.
تەها جەمال، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی سووتەمەنی لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەبۆنەی پشووی سەری ساڵەوە هەفتەی پێشوو نەوت دابەش نەكرا، چونكە بانك نییە و ناتوانن پارەی نەوت ببەنە بانك.
ڕاشیگەیاند، ڕۆژی وو شەممە لەنو شاری سلێمانی دابەشكردنی نەوتی سپی دەستپێدەكاتەوە و لە گەڕەكەكانی ئیسكان و مەجیدبەگ، كە دەكەونە سنووری مەڵبەندی سێ بەردەوام دەبن.
ئاشكراشی كرد، ڕۆژانی سێ شەممە لەدەرەوەی شار نەوت دابەش دەكرێت و پڕۆسەكە بەردەوامە و بۆ هەر بەرمیلێك بڕی 44 هەزار دینار لە هاووڵاتی وەردەگیرێت.