سەردێر

وتەبێژی حكومەت: دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواناكەوێت

وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە پڕۆژە یاسای بودجە دەگاتە پەڕلەمان و دڵنیاییش دەداتە فەرمانبەران، كە دابەشكردنی مووچە دواناكەوێت و دەشڵێت: “هەرێم بە یاسای قەرز ڕازی بووە”.

حكومەتی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی (2021) دەگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران و لە مانگەكانی داهاتووشدا دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواناكەوێت.

حەسەن نازم، وەزیری ڕۆشنبیری و وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق بە میدیا عیراقییەكانی ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی (2021) ی عیراق دەگاتە پەڕلەمان بە مەبەستی گفتوگۆكردن و پەسەند كردنی، دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندی كرد.

دەربارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لەساڵی داهاتوودا وتی، “لە مانگەكانی داهاتوودا دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواناكەوێت”.

ڕاشیگەیاند، شاندی هەرێم بەیاسای قەرز ڕازی بوون، و گفتوگۆكان لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی (2021) بەردەوامە.

خەڵك- بەشی هەواڵ