ترەمپ بۆ حەماس: پێش ئەوەی دەستبەکاربم بارمتەکان ئازاد بکەن



سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هەڕەشە لە بزووتنەوەی حەماس دەکات و دەڵێت پێش ئەوەی بێمە سەر دەسەڵات، بارمتەکراوەکان ئازاد بکەن.

دۆناڵد رەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە پەیامێکدا هۆشداری دایە بزووتنەوەی حەماس بەوەی پێش دەستبەکاربوونی سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکات.

ترەمپ لە پەیامەکەیدا دەڵێت: “ئەگەر تا 20ی کانوونی دووەمی 2025، ئەو ڕۆژەی کە بە شانازییەوە پۆستی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان وەردەگرم، بارمتەکان ئازاد نەکرێن، ئەوا باجێکی قورس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەدرێت”.

ترەمپ ڕایگەیاند، باجەکە ئەو بەرپرسانە دەیدەن کە تاوانی دژی مرۆڤایەتییان ئەنجام داوە و نووسیوێتی: “هەر ئێستا بارمتەکان ئازاد بکەن”.

ئەم هەڕەشەیەی ترەمپ دوای ئەوە هات کە دوێنێ حکومەتی ئیسرائیل هەواڵی گیانلەدەستدانی یەکێک لەو بارمەتەکراوانەی پشتڕاست کردەوە کە بزووتنەوەی حەماس دەستبەسەری کردوون و ڕەگەزنامەی ئیسرائیلی و ئەمریکی هەیە.

شەوی دووشەممە، بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند 33 کەس لە بارمتەکراوەکان گیانیان لەدەستداوە و ئەوەشی خستەڕوو کە زۆربەیان بە هۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.

 

لیستی زەردی یەکێتی مامۆستایان: بایکۆت بە هیچ شێوەیەک سوودی نییە
پێت لیستی زەردی یەکێتی مامۆستایان: بایکۆت بە هیچ شێوەیەک سوودی نییە
بڕیارێک لە بارەی باشترکردنی پێدانی کارەبای نیشتمانی دەدرێت
دوات بڕیارێک لە بارەی باشترکردنی پێدانی کارەبای نیشتمانی دەدرێت
پەیوەنیدر