بە ڤیدیۆ؛ حەلەب كەوت و ڕوسیا هێرشی دەستپێكرد



حەلەب لە كەوتنی تەواوەتی نزیكبۆتەوە و بەشێكی لەلایەن هێزە كوردییەكانەوە و بەشێكی دیكەی لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیاوە كۆنتڕۆڵ كراوە و سوپای ئەسەد لە پاشەكشەی بەردەوامدایە بەرەو حمس و ڕوسیا-ش وەك پاڵپشتی ڕژێمی سوریا دەستی بە جوڵە كرد و هێرشێكی خوێناوی لەناو حەلەب ئەنجامدا.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی ڕوسیا لە حەلەب هێرشیان كردە سەر گردبوونەوەیەكی گرووپە چەكدارەكان و بەهۆیەوە دەیان چەكدار و هاووڵاتی مەدەنی كوژران و بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، لە ئەنجامی هێرشەكەی ڕوسیا لە بازنەی ئەلباسیل لە شاری حەلەب لانیکەم 16 هاووڵاتی کوژران و 20ی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەكە، ژمارەی کوژراوانی سەربازی و مەدەنی لە ئۆپەراسیۆنی “ڕاگری لە دەستدرێژی” کە بۆ چوارەمین ڕۆژی خۆی لە لادێکانی ئیدلب و حەلەب بەردەوامە، لە بەرەبەیانی ٢٧ی ئەم مانگەوە گەیشتووەتە ٣٢٧ کەس.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

ئەنجامەکان بەم شێوەیە دابەشکران:
– ١٥٥ کەس لە “دەستەی تەحریر شام” کوژراون.
– 28 کوژراو لە فراکسیۆنەکانی “سوپای نیشتمانی”.

– 100 کوژراوی هێزەکانی ڕژێم و چەكدارەكان، ئەوانیش بریتین لە: (79 ئەندامی هێزەکانی ڕژێم کە 4 ئەفسەری پلە جیاوازن، 6 کەسیان لە میلیشیاکانی لایەنگری ئێرانی ڕەگەزنامەی سوریان، 15 کەسیشیان لە ڕەگەزنامەی غەیرە سوریان).

– 24 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون: منداڵێک لە بۆردومانی زەمینی و 23 لە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕوسیا، کە 4 منداڵ و 3 ژن بوون.

– لە بۆردومانی دەستەی تەحریر شام بۆ سەر شاری زانکۆ لە شاری حەلەب، ٤ خوێندکاری زانکۆ كوژران.

– 16 هاووڵاتی بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی سەر بازنەی ئەلباسیل لە شاری حەلەب كوژران.

سوپای سوریا لە پارێزگای حەما کشایەوە
پێت سوپای سوریا لە پارێزگای حەما کشایەوە
“فریا نەكەون سەرەمان دێت، وریا بن نەمانفرۆشن”
دوات “فریا نەكەون سەرەمان دێت، وریا بن نەمانفرۆشن”
پەیوەنیدر