بڕیارە ئەمڕۆ شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان لە سلێمانى سەردانى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بکات، ئەوەش یەکەم دانوستاندنى فەرمیی نێوانیانە لەسەر پێکهێنانى کابینەى دەیەم و رێککەوتن لەسەر پۆستەکانى پەرلەمان.
بەگوێرەى زانیارییەکان، “تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکەیان دانوستاندنە لەسەر یەکەم کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان و پێکهێنانى حکومەتى داهاتووە”.
پارتى دیموکراتى کوردستان، 39 کورسى خولى شەشەمى پەرلەمانى بەدەستهێناوە و شاندى دانوستاندنى پێکهێناوە، هەفتەى رابردووش لە سلێمانى سەردانى جوڵانەوەى نەوەى نوێ و بزووتنەوەى گۆڕانى کرد.
هاوکات، یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان کە 23 کورسى بەدەستهێناوە، شاندنى دانوستاندنى بەسەرۆکایەتیى قوباد تاڵەبانى پێکهێناوە، تا ئێستا لەگەڵ هەریەکە لە یەکگرتووى ئیسلامى، کۆمەڵى دادگەرى، بزووتنەوەى گۆڕان و جوڵانەوەى نەوەى نوێ کۆبووەتەوە.
دانوستاندنى نێوان لایەنەکان پاش ئەوەدێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رۆژى 2ـى 12ـى بۆ یەکەم دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکردووە.