بەیانی رۆژی شەممە قۆناغی کۆتایی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاند، سبەینێ قۆناغی کۆتایی پرۆسەی سەرژمێری دەستپێدەکات.
هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەم پرۆسە بۆماوەی زیاتر لە دوو هەفتە بەردەوام دەبێت, کەتیایدا بژمێرەکان سەردانی گشت خێزانەکان دەکەنەوە، لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان، بۆ وەرگرتنی کۆمەڵێک زانیاری تایبەت بە هەر خێزانێک.
شایەنی باسە ئەو (77) پرسیارەش لە چوارچێوەی، باری دیموگرافی و باری کۆمەڵایەتی و ئابوری و پەروەردەی و تەندروستیدا دەبن.
بۆ ئەم مەبەستە داوا لەسەرجەم خێزانەکان کراوە هاوشێویەی قۆناغەکانی پێشوو هاوکاری بژمێرەکان بن. پێویستە بۆ وەڵامی پرسیارەکان کەسێکی بەر پرسی خێزانەکەیە لە ماڵ بێت.
ڕاگەیاندنەکە سەبارەت بەو هاوڵاتیانەی، لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمیشن دەڵێت، ئەوانەی لەقۆناغی دووەم گەڕابوونەوە زێدی خۆیان پێویست دەکات بۆ قۆناغی کۆتایش یەک کەس لەئەندامانی خێزانەکانیان بگەڕێنەوە ناوەچەکانی خۆیان بۆ وڵامدانەوەی پرسیاری بژمێرەکان بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت و دەرئەنجامی پرۆسەکەش بەشێوەیەکی دروست کۆتایی پێ بێت.