مستەفا عەبدوڵا: حکومەتی هەرێم هەر مانگێک کۆمەڵێک ناو بۆ لیستی مووچە زیاد دەکات



بەرپرسی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو رایگەیاند، هۆکاری کێشەکانی نێون هەرێم و بەغدا حکومەتی هەرێمە، چونکە هەر مانگێک کۆمەڵێک ناو بۆ لیستی مووچە زیاد دەکات.

ئەمڕۆ هەینی، مستەفا عەبدوڵا، بەرپرسی کارگێڕی مەکتەبی یەکگرتوو و کاندیدی دەرچووی ئەو حزبە بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە میدیای حزبەکەی رایگەیاند، حکومەتی هەرێم هەموو مانگێک کۆمەڵێک ناوی دیکە بۆ لیستی مووچە زیاد دەکات و ئەوەش کێشەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستکردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هۆکاری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا حکومەتی هەرێمە، چونکە پابەند نابێت بە داواکارییەکانی بەغدا و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییەوە.

نوێترین زانیاری لە بارەی دۆخی حەڵەب و چارەنووسی هێزەکانی سوریا
پێت نوێترین زانیاری لە بارەی دۆخی حەڵەب و چارەنووسی هێزەکانی سوریا
شاندی یەکێتی لە سلێمانی سەردانی نەوەی نوێی کرد
دوات شاندی یەکێتی لە سلێمانی سەردانی نەوەی نوێی کرد
پەیوەنیدر