شاندی دانوستانکاری یەکێتی بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی نەوەی نوێیان کرد.
ئەمڕۆ هەینی، شاندی دانوستانکاری یەکێتی کە پێکهاتبوون لە رزگار حەمە و سالار سەرحەد و سەمیر هەورامی، سەردانی نەوەی نوێیان کرد، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
شاندی دانوستانکاری نەوەی نوێش پێکهاتبوون لە هەریەکە لە رێبوار ئەوڕەحمان و بەدریە ئیبراهیم و فاروق غەفور.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتریش شاندنی پارتی سەردانی نەوەی نوێی کرد بۆ پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم سەردانی نەوەی نوێیان کرد.