وەزارەتی پلاندانانی هەرێم سەركەوتنی قۆناغی دووەمی سەرژمێری ڕادەگەیەنێت و سوپاسی هاووڵاتیانی هەرێم و ناوچە كوردستانییەكان دەكات بۆ دەمەوەچوونیان بۆ پڕۆسەكە و ڕایدەگەیەنێت، قۆناغی سێیەم بۆ پرسیارە وردەكان دەستپێدەكات.
وەزارەتی پلاندانانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، له ماوه‌ی (3) ڕۆژدا ، زیاتر له (100,000) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی كراوه بۆ سه‌نته‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و زۆری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه تونرا وه‌ڵام بدرێنەوه، بەڵام بەشێكیان بەداخەوە بەهۆی گوشاری زۆر نەتوانراوە وەربگیرێ.
ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ ئه‌وه‌ی سوودی ته‌واو وه‌ربگیرێت له‌و پڕۆسه گه‌وره‌یه، پێویسته فۆڕمی ووردی سه‌رژمێری پڕ بكرێته‌وه، تاوەكو بتوانین بارودۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی و دیموگرافی و بواره‌كانی تر بزانین.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
لەبارەی کۆتایی هاتنی قۆناغی دووەمی سەرژمێری دەست پێکردنی قۆناغی سێهەمی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
وەزارەتی پلاندانان سوپاس و پێزانینی هه‌یه بۆ ته‌واوی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان كه له قۆناغی تۆماركردنی خێزانه‌كان به‌و په‌ری دڵسۆزیه‌وه به‌شدارییان كرد و هاوكار بوون تا دوا کاتەکانی كاری مه‌یدانی له‌م قۆناغه دا.
له ماوه‌ی (3) ڕۆژدا ، زیاتر له (100,000) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی كراوه بۆ سه‌نته‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له ژووری عه‌مه‌لیاتی سه‌رژمێری له ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم و ژماره‌یه‌كی هاوتاكراوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئامار له پارێزگاكان و ئیداره‌سه‌ربه‌خۆكان و زۆری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه تونرا وه‌ڵام بدرێنەوه و كاریان له‌سه‌ر كرا.
به‌شێكی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه به داخه‌وه له‌به‌ر گوشاری زۆر له‌سه‌ر هێڵه‌كان نه‌توانرا وه‌ربگیرێ به داوای لێ بووردنه‌وه له‌و هاووڵاتیانه.
سوپاسی بێ پایانمان بۆ فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته‌ی ئامار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان له پارێزگاكان و ئیداره سەربەخۆکان كه له ماوه‌یه‌كی زۆر كورت ئاماده‌كارییان كرد بۆ جێبه‌جێ كردنی پڕۆسه‌یه‌كی وا گه‌وره كه به به‌روارد له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ئاماری عێراق زۆر سه‌ركه‌وتوانه ئه‌نجام درا .
له ماوه‌ی ته‌نها (14) ڕۆژ سه‌ره‌ڕای بوونی ده‌یان ئاسته‌نگی ته‌كنیكی و كێشه‌ی مه‌یدانی توانرا ئەم قۆناغە بەسەرکەوتووی جێ بەجێ بکرێ.
هاوڵاتیانی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 وێنه‌یه‌كی جوان و پر ما‌نایان نیشاندا كاتێ به هه‌زاران خێزان گه‌ڕانه‌وه زێدی خۆیان بۆ به‌شداریكردن له سه‌رژمێری له شه‌نگال ، مخمور، كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه‌كانی تری كوردستانی بوونی ئه‌و ناوچانه‌یان دووپات كرده‌وه.
به كردار بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و ماندووبوون و زه‌حمه‌ته‌ی كێشرا له‌لایه‌ن هاوڵاتیان داوایان لێ ده‌كه‌ین به‌هه‌مان شێوه به‌شداری بكه‌ن له قۆناغی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی سه‌رژمێری چونكه قۆناغی ڕابردوو ته‌نها ژماره‌ی خێزان و ئه‌ندامانی نیشان ده‌دات له‌گه‌ڵ چه‌ند زانیارییه‌كی تری به‌سوود به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی سوودی ته‌واو وه‌ربگیرێت له‌و پڕۆسه گه‌وره‌یه پێویسته فۆڕمی ووردی سه‌رژمێری پڕ بكرێته‌وه، تاوەكو بتوانین بارودۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی و دیموگرافی و بواره‌كانی تر بزانین.
له‌ئه‌نجامدا سوودی یه‌كجار گه‌وره‌ی ده‌بێ بۆ هاوڵاتیان له ڕووی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و دانانی پلانی پته‌و بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری.
داوا له هاوڵاتیانی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 ده‌كه‌ین كه ئاماده‌بن بۆ ئه‌و قۆناغه چونكه زۆر گرنگه بۆیان و بۆمان تاوەكو بتوانین خاڵی سه‌ره‌كی ڕێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ جێ به‌جێ بكه‌ین سه‌باره‌ت به له‌یه‌ك به‌ستنی (مقاگعە) داتاكانی سه‌رژمێری (2024) له‌گه‌ڵ سه‌رژمێری ساڵی (1957) و دروستكردنی تۆماری ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 كه ده‌بێته بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ڕه‌سه‌ن له‌گه‌ڵ وافد و خه‌ڵكی تر. بۆیه بوونی ئه‌ندامێكی خێزان له‌و ناوچانه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و فۆرمه یه‌كجار گرنگه.
له كۆتاییدا هیوادارین ئه‌م سه‌رژمێرییه ببێته هۆی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كه‌مان و خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتییان له هه‌رێم و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
وه‌زاره‌تی پلاندانان