سەرۆكی ئەنجوومەنی خزمەتی فیدڕاڵی ئاشكرای دەكات، كە ئامادەكاری دەكەن بۆ دامەزراندن لە كەرتی تەندروستی و دەشڵێت: لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەماهەنگییان كردووە بۆ دامەزراندنی دەرچووانی دیكە لە فەرمانگەكان.
سەرۆکی ئەنجوومەنی خزمەتی فیدراڵی بۆ ئاژانسی هەواڵی (العراقیە)ی فەرمی ڕایگەیاندووە، وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی ڕاگەیاندنی ٨ هەزار پلەی وەزیفی، ئەوەش بەهۆی جوڵەی میلاكات بۆ ئەوانەی پیشەی پزیشکییان هەیە.
ڕاشیگەیاندووە، تەواو کردنی فایلەكان لە كۆتاییدان بۆ دامەزراندنی وەجبەی دووەمی یەكەمەكان و ئەوانەی بڕوانامەی باڵایان هەیە.
وتوشیەتی، “ئەو كۆدانەی کە بەم زووانە بڵاودەکرێنەوە بۆ ئەوانەیە، كە بەشی سێیەم دەیانگرێتەوە لە دامەزراندنی یەكەمەكان، لەگەڵ زیادکردنی دەرچووی نوێ و نوێکردنەوەی داتا کۆنەکان”.
جەختیشی كردۆتەوە، دامەزراندن بۆ کەرتی مەدەنی لە تەواوی وڵاتێکدا بە تایبەتی لە دەسەڵاتی ئەنجوومەندایە و دەشڵێت: هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی دەكەن بەمەبەستی دروستکردن و دابینکردنی تەرخانکردنی دارایی بۆ پلە وەزیفییەكان.