حكومەتی هەرێم كاتی دابەشكردنی مووچە ڕادەگەیەنێت



سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە پارەی مووچە دەگاتە هەرێم و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەم ئەم هەفتەیە له بەغداوه پارەی مووچە بنێردرێ.

وتیشی، “لە بەغدا هەر شتێك پەیوەندی بە هەرێمەوە بێت مامەڵەی سیاسی لەگەڵ دەكەن و لەناویشیاندا بابەتی مووچە”.

ئاشكراشی كردووە، “بۆیە مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی نامەیەكی بۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵ دەربارەی پرسی مووچە كردووە”.

ئەمڕۆ شەممە، ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

پێشتر ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندبوو “محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و فەرمانی بە تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵی کردووە بە زووترین کات ئەو مووچەیە ڕەوانە بکات”.

 

عێراق 8 هەزار كەس لە كەرتی تەندروستی دادەمەزرێنێت
پێت عێراق 8 هەزار كەس لە كەرتی تەندروستی دادەمەزرێنێت
چۆن پێڵاوە سپییەکان پاک بکەینەوە؟
دوات چۆن پێڵاوە سپییەکان پاک بکەینەوە؟
پەیوەنیدر