ئەو سیفەتانەی کە ئافرەت لە پیاوەکەیدا دەیەوێت  هەبێت چین؟



ژنان دەیانەوێت پیاوەکانیان بەڕێزبن

یەکێک لەو سیفەتانەی کە ژن لە پیاودا دەیەوێت ئەوەیە کە هاوبەشی ژیانی ڕێز لە بڕیارەکانی بگرێت بە گشتی، پیاوی باش تێڕوانینێکی بەنرخی هەیە کاتێک کە خێزانەکەی پرسی پێ دەکات بۆ کار و بڕیارەکانی ژیانی.

لەگەڵ ئەوەشدا نەک تەنها ڕێز لە بڕیارەکانی دەگرێت بەڵکو پێویستە پشتگیریشی بکات.

ژنان دەیانەوێت پیاوەکانیان کەسێکی فکرکراوە بن نەک کۆنەپەرست
یەکێک لەو سیفەتانەی کە ژنان دەیانەویت  لە پیاوەکانیاندا هەبیت ئەوەیە کە پیاوەکانیان کەسێک بێت باوەڕی بە هاوسەرەکەی هەبێت، هەروەها لەوە دڵنیا بێت کە هاوسەرەکەی ئەوەندە بەتوانایە کە دەتوانێت ئاگاداری خۆی بێت.

هەمیشە ئافرەتان خوازیاری ئەوەن کە پیاوەکانیان کەسێکی فکرکراوە بێت و دوور بێت لە بیرکردنەوە و بڕیارە کۆنەپەرستەکان و هەمیشە پاڵپشتی خێزانەکەی بێت لە هەموو بارودۆخەکانی ژیانیدا.

ژنان دەیانەوێت پیاوەکانیان سوپاسگوزاربن

هەمیشە خانمان بێ ئەوەی داوای بکەن پێویستیان بە سوپاسگوزاری هاوسەرەکانیانە، واتا کاتێک کە کارێک بۆ هاوسەرەکانیان دەکەن وایان پێخۆشە کە هاوسەرەکانیان سوپاسگوزاریان بۆ دەرببڕن.

ڕاستترین ڕێگە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو کەسەی هەڵتبژاردووە بۆ ژیانت گونجاوە یان نا پێویستە گرنگی بدەیت بە بنەمای ئەوەی کە چۆن مامەڵە لەگەڵ هەوڵەکانتدا دەکات.

ژنان دەیانەویت پیاوەکانیان گوێگرێکی باشبن بۆیان

هەموو کەسێک شتێکی هەیە بۆ وتن بەڵام ئەو کەسەی کە دەبێتە هاوسەرت واتا گوێ لە قسەکانت دەگرێت ئەو کەسەیە کە بۆ ژیانی تۆ گرنگە، هەمیشە گرنگی بە بۆچوونی تۆ دەدات و هەمیشە گوێی لە قسەکانی تۆیە.

تۆ ناترسیت بۆچوونی ڕاستەقینەی خۆت لەبەردەمیدا دەرببڕیت چونکە هەمیشە گوێگرێکی باشە لە بەرانبەردایە.

هاوسەرێک کە بە باشی و بە ڕاستی گوێت لێدەگرێت، ئەو شتانەی کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پێت وتووە لەبیری دەبێت و هەرچیەکت پێ وتووە لە کاتی خۆیاندا جێبەجێیان دەکات، ئەمە باشترین پاڵپشتییە بۆ خانمان چونکە هەمیشە هاوڕێیەکیان هەیە کە قسەی لەگەڵدا بکەن.

ژنان دەیانەوێت پیاوەکانیان میهرەبان و بەڕێزبن
هەندێک لە خانمان ڕاهاتوون کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ کارەکان ئەنجام بدەن و ئاگاداری پێداویستییەکانی خۆیان بن، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە پێویستیان بە هاوسەرێکی باش و میهرەبان نییە، بە تایبەت کەسێک کە بە ڕێزەوە ئاگاداری بێت.

بۆیە لە کاتی هاندانی ژنەکەتدا بۆ هەرکارێکی باش گرنگی بدە بە بیرکردنەوەی و قسە میهرەبانەکان پشتگوێ مەخە.

ژنان دەیانەوێت پیاوەکانیان ڕاستگۆ و جێی متمانەبن
خانمان هاوبەشێکیان دەوێت کە بتوانن پشتی پێ ببەستن و ڕاستگۆیی و پشتگیریان پێشکەش بکات، یەکێک لەو سیفەتە سەرەکیانەی ژن لە پیاودا دەیەوێت، ڕاستگۆیی و متمانەپێکردنە.

ژنان دەیانەوێت پیاوەکانیان پەروەردەکار بێت
یەکێک لەو سیفەتانەی ژن لە پیاودا دەیەوێت ئەوەیە کە پیاوەکەی کەسێک بێت کە گرنگی بدات بە پەروەردەکردن و فێرکردنی ئەو شتانەی کە ژنەکەی نایزانێت.

ژنان هەمیشە بەدوای کەسێکدا دەگەڕێن کە بتوانێت مامەڵەیەکی باشیان لەگەڵدا بکات و هانیان بدات لەکاتێکدا پێکەوەن، پیاوی پەروەردەکار کەسێکە کە ژن دەتوانێت لەگەڵیدا بژی و چاو لە ڕەفتار و هەڵسوکەوتی بکات بۆ ئەوەی خێزانێکی تێگەشتووی تەندروستیان هەبێت، هەروەها بتوانن ئایندەیەکی باش وێنا بکەن.

 

نرخی زێڕ بەرزبۆتەوە
پێت نرخی زێڕ بەرزبۆتەوە
مەسرور بارزانی لە مێپس باسی مووچە دەکات
دوات مەسرور بارزانی لە مێپس باسی مووچە دەکات
پەیوەنیدر