لەبەرامبەر هەڕەشەکانای ئیسرائیل عێراق هەنگاوی نا



وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای سنووردارکردنی هەڕەشە و جووڵەکانی ئیسرائیل دەکات و دەڵێت”دانمان بەخۆمانداگرت کە ئاسمانەکەمان بەکارهێنرا”.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە نامەیەكدا كە ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمكاری و عەرەبی و رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كردووە، سەبارەت بە هەڕەشەكانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەداوە، عێراق بە پایەیەكی گرنكی سەقامگیری دادەنرێت بۆ چواردەوری هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و، لەو دەوڵەتانەیە كە زۆرترین پابەندی هەیە بە پەیماننامەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان.

ئەو نامەیەی ئیسرائیل رەوانەی ئەنجومەنی ئاسایشی كردووە، بەشێكە لە سیاسەتێكی رێكخراو بۆ خولقاندنی بەهانەو پاساو، بە ئامانجی فراوانكردنی روبەڕی ململانێكان، و عێراق دانی بەخۆیدا گرت لەكاتی بەكارهێنانی ئاسمانی وڵاتەكەی بۆ كردنە ئامانجی وڵاتێكی دراوسێ.

پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستوەردان بكات بۆ راگرتنی هەڵسوكەوتی دوژمنكارانەی ئیسرائیل، كە پێشێلكارییەكی ئاشكرای بنەماكانی یاسای نێودەوڵەتیە.

عێراق داوای چڕكردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتیەكان دەكات بۆ راگرتنی شەڕی ئیسرائیل لە ناوچەكە و زامنكردنی پابەندبوونی بە یاساو پەیماننامە نێودەوڵەتیەكان.

مەسرور بارزانی لە مێپس باسی مووچە دەکات
پێت مەسرور بارزانی لە مێپس باسی مووچە دەکات
کامێرای تۆمارکردنی تیژرەوی لە ڕێگایەک دانرا
دوات کامێرای تۆمارکردنی تیژرەوی لە ڕێگایەک دانرا
پەیوەنیدر