ئەنجامی سەرژمێری گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەندرێت



دەستەی باڵای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق ڕایگەیاند، قۆناغی دووەم کە قۆناغی تۆمارکردنی خێزانەکان بووە سێ رۆژی خایاندووە و بە سەرکەوتووی تەواوبووە و بە نزیکەیی 100٪ی دانیشتووان تۆمارکراون، کە ئەوەش بەرزترین رێژە بووە لە مێژووی هەموو سەرژمێرییەکانی عێراقدا.

دەستەکە باسی لەوەشکردووە، لەم هەفتەیەدا ئەنجامەکانی سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان رادەگەیەندرێت.

بە وتەی دەستەی گشتی سەرژمێری عێراق و هەرێمی کوردستان، سەرژمێری کاریگەری بەرچاوی دەبێت لەسەر گەشەسەندن و بونیادنان لە عێراق لەسەر رێگەیەکی راست.

لە رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگەدا پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.

کامێرای تۆمارکردنی تیژرەوی لە ڕێگایەک دانرا
پێت کامێرای تۆمارکردنی تیژرەوی لە ڕێگایەک دانرا
ئەمیری ناوچەی کوردستانی داعش لە کەرکوک دەستگیر کرا
دوات ئەمیری ناوچەی کوردستانی داعش لە کەرکوک دەستگیر کرا
پەیوەنیدر