ئەمیری ناوچەی کوردستانی داعش لە کەرکوک دەستگیر کرا



دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی تیرۆرستێکی “مەترسیدار”ی ڕاگەیاند، کە بە ئەمیری ناوچەی کوردستانی داعش ناوی دەبرا.

ئەرشەد حەیکم، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، لە ئۆپەڕاسیۆنێکی ورد و چڕدا، کە پشتبەست بە زانیاریی هەواڵگرتی و پێشوەختە ئەنجامدرا، تیرۆرستێکی مەترسیدار لە کەرکوک دەستگیرکرا.

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق باس لەوەشدەکات، “ئامانجی ئۆپەڕاسیۆنەکە پووچەڵکردنەوەی ئەو هەوڵانە بووە کە ویستویانە ئارامی پارێزگاکە تێکبدەن و چەند کەسایەتییەک بەئامانج بگرن”.

ئەوەشی وتووە: “چالاکییەکە بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و تپڕێکی چەکدارانی داعش کە حەوت کەس بوون دەستگیرکراون لەناویاندا ئەمیری ناوچەی کوردستانی داعش هەبووە، کە بە ئازاد شاخی ناوی دەبرێت”.

ئەنجامی سەرژمێری گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەندرێت
پێت ئەنجامی سەرژمێری گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەندرێت
لە بارەی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن زانیاری نوێ گەیشت
دوات لە بارەی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن زانیاری نوێ گەیشت
پەیوەنیدر