عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند، “هەموو ساڵێک دواکەوتنی مووچە بووەتە نەریتێک لە کوردستان هۆکارە سەرەکییەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە”.
وتیشی: “جێی باوەڕ نییە هەموو جارێک هەڵە لە لیستی مووچەدا هەبێت، حکومەتی عێراقیش حەقی خۆیەتی لەسەر پشک مووچە دەنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان”.
لەبارەی بایکۆتکردنی پرۆسەی خوێندنەوە ئەوەشی راگەیاند، “پشتگیری تەواوی مامۆستایان دەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی خۆیان و پاڵپشتی هەموو هەوڵێک دەکەین کە لە کۆتایدا ببێتە هۆی دەستەبەرکردنی مافەکانمان”.
ئەمە دوای ئەوە دێت لە کۆتایی مانگی 11 نزیک دەبینەوە، بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگی 10 لە هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە.