ئیخلاس دلێمی: لە دوو رۆژی داهاتوو مووچەی مانگی 10 رەوانە دەکرێت



جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وادەی خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا خەرج دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

پێشتر ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندبوو “محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و فەرمانی بە تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵی کردووە بە زووترین کات ئەو مووچەیە ڕەوانە بکات”.

کۆمیسیۆن دەرئەنجامی تانەکان ڕادەگەیەنێت
پێت کۆمیسیۆن دەرئەنجامی تانەکان ڕادەگەیەنێت
کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دیاری دەکرێت
دوات کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دیاری دەکرێت
پەیوەنیدر