ئەمشەو بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ کۆتایی دێت کە لە دوێنێوە بە هۆی سەرژمیری گشتی دانیشتووانەوە دەستیپێکردووە و کەشناسیش دەڵێت، سبەینێ هەینی ئاسمانی هەریمی کوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و، لە هەندێک ناوچەش نیمچە هەوردەبێت.
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێ ناوچەش نیمچەهەور دەبێت.
ڕوونیشیکردەوە کە پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەینێ بەگشتی لە تۆمارکراوەکانى دوێنی نزیک دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٢١ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ١٨ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١٩ پلەى سیلیزى
کەرکووک : ٢٣ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٧ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٢٠ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ١١ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٨ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٢٤ پلەى سیلیزى